ئێران: هێرشبەری سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران لەسێدارە درا

دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند کە حوکمی تۆڵەسەندنەوە بۆ هێرشبەرەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران جێبەجێ کراوە و لەسێدارە دراوە.
دەسەڵاتی دادوەری ئێران راگەیاند، سزای تۆڵەسەندنەوە بۆ هێرشبەرەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران جێبەجێ کرا.
لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ کەسێکی چەکدار هێرشی کردبوو سەر باڵەخانەی ئازەربایجان لە تاران. دوای ئەوەی ئەم کەسە هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەکە، کەسێکی خەڵکی ئازەربایجان کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو کەسە بە هۆکاری تاکەکەسی و لەبەر "کێشە لەگەڵ ژنەکەی" کە هاووڵاتی ئازەربایجانی بووە و لە تاران ژیاوە هێرشی کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان
تۆمەتبار بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە "لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا هاوسەرەکەم چووە باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران و هەرگیز نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە" بۆیە بڕیارمدا بە کڵاشینکۆف هێرش بکەمە سەر باڵوێزخانەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئەمڕۆ لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە تارانی پایتەخت کۆدەبێتەوە.
شەریکەی گەشتی ئاسمانی ئیمارات فلیدوبەی راگەیاند، لە مانگی حوزەیرانەوە گەشتە ئاسمانییەکانی راستەخۆ بۆ دیمەشق دووبارە دەستپێ دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٣ هەزار و ٧٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٢ هەزار و ١٩٧ کەس.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و ناوچەکانی یافا و حەیفا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج.